وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەم دەرمانەی منداڵان هاتەدەنگ

کوردستان 14/02/2023

لەلایەن: lawan

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەر ئەو دەرمانەی منداڵان کە گوایە زیانی بۆ تەندروستی منداڵەکە هەیە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە:" هاوڵاتیانمان ئاگاداردەکەینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوەخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانێک کە ١٨ مندال لە وڵاتی ئۆزبەکستان گیانیان لە دەست داوە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە،ناوی دەرمانەکە (Dok-1Max syrup)کە لە وڵاتی هیندستان بەرهەم هاتووە لەلایەن کارگەیەک بەناوی Marion Biotech".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئێمە دوای بە دواداچوونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانمان ڕوونی دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لەکوردستان بوونی نیە و بەهیچ جۆرێک هاوردەی کوردستان نەکراوە و هیچ بەرهەمێکی ئەو کارگەیە لە هەرێمی کوردستان نییە و ڕێگەپێدراو نییە و کارگەکەش تۆمار نەکراوە".
راشیگەیاندووە:" سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەم ١٨ منداڵە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەیەکی ژەهراوی بەناوی Ethylene glycol لە ناو دەرمانەکە کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەش بە تەواوی".
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لە ئاگادارییەکەشدا، دەڵێت:" دڵنیایی تەواو دەدەینە هاوڵاتییانمان لە کوردستان کە بەردەوام لە بەدواداچوونی ورد و زانستییانە دایە سەبارەت بەم بابەتە لەناو دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان بە مەبەستی بنبڕکردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا