ئاگادارییەک لە رەگەزنامەی سلێمانییەوە

کوردستان 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی هۆشداری دەدات بەو هاوڵاتییانەی کە کارتی نیشتمانییەکانیان تەواو بوە و وەریاننەگرتوەتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە: داواکارین لەو هاوڵاتییانەی کە لە ساڵەکانی 2016 بۆ 2024 مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردوە و نەهاتونەتەوە بۆ کارتەکانیان، بە زوترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی بکەن.

بۆچی: بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانییەکانیان لەبەرئەوەی کارتەکانیان دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەغ‌دا و لەکاتی گەڕاندنەوەی کارتەکەش بۆ بەغدا، هاوڵاتی دەبێت خۆی سەردانی بەغدا بکاتی و مامەڵەی وەرگرتنەوەی بکات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

هاكان فیدان سەردانی هەرێم دەکات

درێژتر لە هەواڵ 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی هەرێـم: پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا