کۆبونەوەی شاندی هەرێم و عێراق لەبارەی موچە دەستیپێکرد

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە ماڵی فوئاد حسێن دەستیپێکرد.

کێ وتی: میدیای پارتی بڵاویکردەوە: کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، کۆبونەوەکە لەماڵی فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری عێراق ئەنجامدەدرێت و ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی ئامادەی دەبن.

زیاتر: لە کۆبونەوەکەدا سێ پرسی سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت ئەوانیش؛ کۆی ئەو بڕە پارەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ساڵی 2025 پێویستیەتی بۆ موچە، جیاکردنەوەی لیستی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن.

چی تر: هەروەها،  ئامادەکردنی تەرازوی پێداچونەوەی موچە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو پرسێکی سەرەکی کۆبونەوەکە دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا