مامۆستایانی ناڕازی: سەردەمی دەوامکردنی بێ موچە کۆتایی هات

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: جارێکی تر مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند.

کێ وتی: نوێنەری دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند: ئێمە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەممان ئەنجامدا، بەڵام دەسەڵاتی دەیەوێت هەر رۆژە و بە سیناریۆیەک مافەکانمان لەبیربەرنەوە.

چی تر: داوای دابەشکردنی موچەی مانگەکانی 12ی ساڵی رابردو و 1ی ئەمساڵ دەکەین بەر لە کۆتایی هاتنی ئەم مانگە.

ئەمەش هەیە: داوا دەکەین دەست بەجێ داتای راست و دورست بۆ تەوتینکردنی موچە رەوانەی بەغدا بکرێت و ئەگەر هەولێر ئەو کارە ناکات، پێویستە سلێمانی رێککارەکان بۆ تەوتینکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران لە بانکەکانی هەرێم جێبەجێ بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا