بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی
خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە دەڵێت، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ناوچە
شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئەمەش هەیە: کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە رایگەیاند،
ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت .
هاوکات: سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز
دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.