پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکرد، سەرباری سودە زۆرەکانی
خورما، بەڵام بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆری کالۆری تێدایە، زۆرخواردنی کێش زیاد دەکات.
ئانجلیکا دۆفال، پسپۆڕی خۆراکی روسی بە رادیۆی
"سپۆتنیک"ی راگەیاندووە:" خورما دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و سودی
زۆری بۆ گەدە و ریخۆڵە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا برێکی زۆری سیلیکۆنی تێدایە، کە
هاوکار دەبێت بۆ بەرهەمێنانی کۆلاجین لە لەش و پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" خورما خەو رێکدەخات و میزاج
باش دەکات ".
لەبارەی زیانەکانیشی باسی لەوەکردووە": سەرباری
سودە زۆرەکانی خورما، بەڵام زۆرخواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە بڕێکی زۆری کالۆری
تێدایە ".