بەهای تمەنی ئێرانی فڕی

ئابوری 13/03/2023

Alternate Text

بەهۆی کاراکردنەوەی دوو رێککەوتننامەی نێوان ئێران و سعودییە بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و لەئێستادا ١٠٠ دۆلار بەنزیکەیی بە چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، دوای ئەوەی دوو رێککەوتننامەی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و سعودییە بە نێوەندگیری وڵاتی چین کاراکرانەوە، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دابەزینێکی پێوانەیی تۆمارکرد.

لەئێستادا لە بازاڕەکانی دراوی عێراق و هەرێمی کوردستان، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەیی بەرامبەر بە چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، سەرەتای مانگی ئازار بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی پێوانەیی کرد و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سەرووی شەش ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا