لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی موسڵمانان لە مانگی رەمەزانی
پیرۆزدا رۆژانە زیاتر لە ١٤ کاتژمێر بەرۆژوو دەبن، کە رۆژی ٢٣ی ئادار یەکەمین رۆژی
ئەو مانگە دەبێت.
ماڵپەڕی "RT" بڵاویکردووەتەوە:" یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزی
ئەمساڵ ماوەی رۆژووگرتنی موسڵمانان کەمترین دەبێت، لە رۆژانی دواتردا ماوەکەی
زیاتر دەبێت و لە کۆتا رۆژدا ماوەی رۆژووگرتن لە وڵاتانی عەرەبی دەگاتە ١٥ کاتژمێر
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە زۆربەی وڵاتە زۆرینە
موسڵمانەکان رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت، رۆژی
٢١ی نیسانیش دەستپێکی جەژنی رەمەزان دەبێت ".