وەزارەتی ناوخۆ: لە سیستەمی نوێی کامێرای هاتوچۆ نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی بە سەرپێچی هەژماردەکرێت

کوردستان 18/03/2023

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکرد، لە سیستەمی نوێی کامێرای هاتوچۆدا، سیستەمەکە بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی بە سزا هەژماردەکات.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" لە سیستەمی نوێی کامێرانی هاتوچۆدا هەر شۆفێرێك لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مۆبایل بەكاربهێنێت و پشتێنی سەلامەتی نەبەستێت سزا دەدرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە سیستەمی نوێی کامێرای هاتوچۆدا سەرپێچی بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی لە کاتی شۆفێریکردندا بە سەرپێچی هەژماردەکرێت".

وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت:" ئەو بڕیارە تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە، کە سیستەمی نوێی کامێرای هاتوچۆی تێدا داندراوە و تاوەکو ئێستاش ئەو سیستەمە بەس لە شەقامی ١٢٠ شاری هەولێر کاراکراوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا