شەوی رابردوو منداڵێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە
کە لەلایەن برا بچووکەکەیەوە چەقۆ بەر سەری کەوتووە و توانراوە لە رێگەی
نەشتەرگەرییەوە رزگار بکرێت.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
رایگەیاند:" شەوی رابردوو منداڵێک گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە لەلایەن
برایەکی بچووکی لەکاتی یاریکردن چەقۆیەک بەر سەری کەوتبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:" خۆشبەختانە لەلایەن
پزیشکەکانمانەوە توانرا لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ منداڵەکە ئەنجامبدرێت و
ژیانی لە مەترسی رزگار بکرێت".
هاوکات نەخۆشخانەکە داوای لە دایک و باوکان
کردووە، ئاگاداری منداڵەکانیان بن و بە هیچ شێوەیەک نەهێڵن منداڵەکانیان یاری بە
چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە و ئەو ئامێرانە بکەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی
کارەساتی هاوشێوە.