دۆناڵد ترەمپ پێشبینی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا
بەهۆی تۆمەتێکەوە کە ئاڕاستەی کراوە دەستگیربکرێت و داوا دەکات خۆپیشاندان بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا رایگەیاند:" رەنگە رۆژی سێشەممە ٢١ی ئازار بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە
بەرتیلدان بە ئەکتەرێکی پۆڕنەوە دەستگیربکرێم".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان
دەستگیردەکرێت، بۆیە داوا لە سەرجەم لایەنگرەکانم دەکەم بڕژێنە سەر شەقامەکان و
ناڕەزایەتی دەرببڕن و وڵاتەکەمان وەربگرنەوە".
شایەنی باسە ئەگەر ترەم تاوانەکەی بەسەردا بسەپێنێرێت،
دەبێت یەکەمین دۆسیەی تاوانکاری لە دژی سەرۆکێکی پێشووی ئەمەریکا تۆمارکرابێت،
ئەمەش بەڕای چاودێران کاریگەری نەرێنی لەسەر سەرکەوتنی ناوبراو دەبێت لە
هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.