مەکتەب سیاسی یەکێتی بۆ لایەنە سیاسییەکان: مانگی رەمەزان بکەنە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی گشتی

کوردستان 22/03/2023

Alternate Text

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات مانگی رەمەزان بکەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی بەرژەوەندییە باڵاکانی میلەت بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە ئاماژەی بەوەکردووە:" بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسلمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قوڵبونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، گەلەكەمان  بەدور بێت لە هەمو كێشەو نەهامەتییەك و بە تەندروستی باش رۆژو و ئەركە ئایینییەكانیان جێبەجێبكەن".

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پەیامەکەدا داواش لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات، مانگی رەمەزان بکەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی بەرژەوەندییە باڵاکانی میلەت بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا