حەوا یەکێکە لە بەربڵاوترین ناوەکان لەناو منداڵە تازە لەدایکبووەکانی مۆسکۆ

هەمەرەنگ 16/05/2023

Alternate Text

سەرۆکی فەرمانگەی مەدەنی مۆسکۆ رایگەیاند، بەربڵاوترین ناوەکان بۆ منداڵە تازە لەدایکبووەکان لە رەگەزی کچ بۆ ئەمساڵ بریتیین لەناوەکانی  حەوا ،ئانا، ماریا، سۆفیا، دەشڵێت، ناوی (میخائیل) بەربڵاوترین ناوە لەناو منداڵە تازە لەدایکبووەکانی ئەمساڵ لە رەگەزی کوڕ.

سفیتلانا ئۆخانیفا، سەرۆکی فەرمانگەی مەدەنی مۆسکۆ بڵاویکردووەتەوە، کە بۆ یەکەم جار دوای چەندیین ساڵ، جارێکی دیکە ناوی میخائیل، ریزبەندی یەکەمی گرتووە، لەنێو منداڵە تازە لەدایکبووەکانی مۆسکۆ لە رەگەزی کوڕ، بە دوای ئەویشدا هەریەک لە ناوەکانی ئەلیکساندەر و ماکسیم، مارک و لیف دێ.

سەبارەت بە بەربڵاوترین ناوەکان بۆ منداڵە تازەلەدایکبووەکان لە رەگەزی کچ بە پشت بەستن بە ئامارەکانی فەرمانگەکەی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەریەک لە ناوەکانی ( حەوا، سۆفیا، ئانا، ماریا) لە بەربڵاوترین ناوەکانی منداڵە تازە لەدایکبووەکانن لە رەگەزی کچ.

بەگوێرەی ئامارەکان، چەند منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەناوی دەگمەن ناونراون، کە ناوەکان بریتیبوون لە ئەڤۆکادۆ، لاقر، کوسموس، ئۆراڵ و ئەسترا.

سفیتلانا دەشڵێت:" ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی لەدایکبوونی منداڵ بە رێژەی ٪١٥ زیادیکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا