راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، تایبەتمەندی " SLEEP MODE"
لەسەر کۆنتڕۆڵی سپلێت ناهێلێت ژوورەکە زیاد لە پێویست سارد بێت و رێگری دەکات
لەوەی کەسەکان توشی تەشەنوجات بن.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" له‌زۆرینه‌ی كۆنترۆڵی سپلێته‌كاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه به‌ناوی (Sleep Mode) كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه
زیاتر له‌كاتی خه‌ودا به‌كاردێت و ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئامێره‌كه
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" كاتێك ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه به‌كارده‌هێنرێت دوای هه‌ر كاتژمێرێك 1 پله به‌رزده‌بێته‌وه بۆ
نمونه ئه‌گه‌ر سپلێته‌كه له‌سه‌ر 22 پله بێت دوای كاتژمێرێك به‌رزده‌بێته‌وه
بۆ 23 و پاشان 24 پله، به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گاته پله‌ی 26 ".
کارەبای سلێمانی روونیشیکردووەتەوە:" به‌م
شێوه‌یه‌ش به دوور ده‌بیت له سه‌رمابوون و ته‌شه‌نوجات و له‌هه‌مان كاتدا ئامێره‌كه
كاره‌بایه‌كی كه‌متر سه‌رف ده‌كات ".