دوای کۆتاییهێنان بە پەیوەندییە سۆزدارییەکان
لە نێوان دوو کەسدا، هەندێک ئاماژە هەیە دەریدەخەن کە خۆشەویستە کۆنەکەت پەشیمانە
و دەیەوێت پەیوەندییەکەی لەگەڵتدا نوێ بکاتەوە.
ماڵپەڕی "اليوم السابع" هەندێک لەو
نیشانانە ئاشکرادەکات کە دەرخەری ئەوەن خۆشەویستە کۆنەکەت دەیەوێت بگەڕێتەوە،
لەوانەش:
-وێنە و یادگارییە کۆنەکان لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە
-بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوە
بکات و قسەت لەگەڵدا بکات
-باسی ئەو کاتانەت بۆ دەکات کە لە رابردوودا
پێکەوە بەسەرتان بردووە
-لە بابەتە تایبەتییەکان و ژیانی رۆژانەی خۆی
راوێژت پێدەکات