کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان 26/05/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمرۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی نااوججەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەش، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان باران بارینێکی کەم بوونی دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە هەندێک شوێن یەک پلە بەرزتر دەبێت".

باسیلەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 33 پلە
سلێمانی : 32 پلەى
دهۆک : 32 پلە
کەرکوک : 37 پلە
هەڵەبجە : 33 پلە
حاجی ئۆمەران : 20 پلە
زاخۆ : 32 پلە
سۆران : 30 پلەى
گەرمیان : 40 پلە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا