میدیاکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، کەریم بنزیما فەرەنسی لەسەر
واژووکردنی گرێبەستێک لەگەڵ یانەی ئیتیحادی جددەی سعودیی رێککەوتووە، شارەزایەکی
گواستنەوەی یاریزانیش دەڵێت "چوارشەممە وەک یاریزانی نوێی یانەکە دەناسێندرێت
".
کەناڵی "الاخبارية"ی سعودی ئاشکرایکرد:" کەریم
بنزیمای تەمەن ٣٥ ساڵ لەبارەی چوونی بۆ خولی تۆپی پێی سعودی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی
جددە رێککەوتووە و بڕیارە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ واژوو بکەن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەئێستادا هەریەک
لە ئەنمار حائلی سەرۆک و ئەحمەد کەعکت جێگری سەرۆکی یانەی ئیتیحاد لە شاری مەدریدی
پایتەختی ئیسپانیان، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەیان لەگەڵ بنزیما واژوو بکەن ".
هاوکات، فابرێتسۆ رۆمانۆی شارەزای بواری
گواستنەوەی یاریزانان وتی:" رۆژی چوارشەممەی داهاتووی یانەی ئیتیحاد بەفەرمی
بنزیما وەک یاریزانێکی نوێی یانەکە دەناسێنێت ".