دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی بیستنی دەنگێکی
گەورە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە، پۆلیسی ویلایەتێکی ئەمەریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەک
کە ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە کەوتووەتە خوارەوە.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە:"
دەنگێکی بەهێز لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا و چەند ناوچەیەکی دیکەی نزیکی ئەو شارە بیستراوە و
دەزگای جیۆلۆجی وڵاتەکەش رەتیدەکاتەوە هۆکاری دەنگەکە بومەلەرزە بووبێت".
هاوکات پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا
رایگەیاند:" فڕۆکەیەک سنووری ئاسمانی واشنتۆنی بەزاندووە و دەستبەجێ چەند
فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا لە جۆری ئێف١٦ دوای فڕۆکەکە کەوتوون بە مەبەستی
راگرتنی".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئەنجامی
هەوڵەکان، فڕۆکەکە لە شاخەکانی ڤێرجینیا کەوتووەتە خوارەوە و هیچکام لە
سەرنشینەکانی کە ژمارەیان چوار کەس بوو، رزگاریان نەبووە".