هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی قیرغیزستان زیاتر کە ١٠٠ کەسیان بەتۆمەتی هەوڵدان
بۆ ئەنجامدانی کودەتای سەربازی دەستگیرکرد.
ماڵپەڕی "سکای نیوز"ی بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی
قیرغیزستان ١١٠ کەسیان بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتای سەربازی و روخانی
حکومەتی سەدیر کابارۆفی سەرۆکوەزیران دەستگیرکرد، کە زۆربەیان ئەفسەر و سەربازن،
چەند کەسایەتییەکی سیاسیشیان تێدایە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" هەڵمەتی دەستگیرکردنەکان لەسەرجەم ناوچەکانی ئەو
وڵاتە ئەنجامدراوە، میدیا ناوخۆییەکانی قیرغیزستانیش گرتەی ڤیدیۆیی دەستگیرکردنی
کودەتاچییەکانیان بڵاوکردووەتەوە ".