وادەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دیاریکرا

عێراق 06/06/2023

Alternate Text

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدەرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، ٨ی حوزیران دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی ناکۆکی لەبارەی چەند بڕگەیەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دواکەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا