پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە رێککەوتن

عێراق 07/06/2023

Alternate Text

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنی کورد ئەرێنی بووە و لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە رێککەوتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تورکی عەتەبی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند:" کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنی کورد زۆر ئەرێنی بوو، چەندین لێکتێگەیشتنی لێوە هاتووەتە ئاراوە، گرنگترینیان پەیوەستە بە پشتگیری کردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە دەنگدانی سبەی پێنجشەممە".

وتیشی" لەگەڵ پارتی لەسەر زۆر لە خاڵەکانی ناکۆکی رێککەتوین، سبەی لە دانیشینی پەرلەماندا بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، پەرلەمانتارەکانی ئامادە دەبن".

راشیگەیاند:" رێککەوتن کراوە لەبارەی دۆسیەی نەوت و دارایی و رێگاکانی دانانی داهاتی نەوت لە هەژماری بانکیدا لە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا