هێزەکانی ئەمەریکا ٢١ ئۆپەراسیۆن لە عێراق ئەنجامدەدەن

عێراق 08/06/2023

لەلایەن: نەردین فاروق

Alternate Text

بەپێی گۆڤارێکی سەربازی ئەمەریکی، هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا ٢١ ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق ئەنجامداوە.

گۆڤاری تاسک ئاند پێرپسی ئەمەریکی کە تایبەتە بە کاروباری سەربازی، رایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا ٢١ ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەناو خاکی عێراقدا ئەنجامداوە و تێیدا رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان گرتووەتە ئامانج.

هەروەها باسی لەوەش کردووە:" ئۆپەراسیۆنەکان بە فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا جێبەجێکراون، بەدەر لە عێراق، لەناوخۆی سوریاشدا ١٧ ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراون".

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، هێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە خاکی عێراق بە تەواوی کشانەوە و تەنها ژمارەیەک ئەفسەر نەبێت کە وەک راوێژکاری سەربازی و بۆ مەشقکردن مانەوە، بەڵام بەپێی گۆڤارەکە بێت، هێشتا ئەمەریکا لەناو خاکی عێراقدا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدات و بەردەوامە لە چالاکییەکانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا