بەهۆی ئاگرەکەی کەنەداوە، ئاسمانی نیویۆرک بووەتە زەرد

جیهان 08/06/2023

Alternate Text

بەهۆی ئەو ئاگرە خۆڕسکەی لە دارستانەکانی کەنەدا کەوتووەتەوە، ئاسمانی نیویۆرکی ئەمەریکا بە تەواوی زەرد بووە و بەری خۆر گیراوە.

لە دارستانەکانی کەنەدا، چەند رۆژێکە زیاتر لە ٤٠٠ ئاگری خۆرسک کەوتوونەتەوە کە هۆکاری سەرەکی وشکی کەش و دارستانەکانە، بەو هۆیەوە تا ئێستا ٥٠ هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە

کاریگەرییەکانی ئاگرەکە تەنها بەسەر کەنەداوە دیار نییە، بەڵکو بەشی رۆژهەڵاتی ئەمەریکا رووبەرووی مەترسییەکی ژینگەیی بووەتەوە ئەویش بەهۆی دوکەڵێکی چڕ کە ئاسمانی کردوەتە زەرد و بەری خۆری بە تەواوی گرتووە.

تا ئێستا ١٣ ویلایەتی ئەمەریکا هۆشدارییان داوە لە پیسبوونی ژینگەکەیان و داوایان لە هاوڵاتیان کردووە کە لە ماڵەکانیان نەچنەدەر، بە تایبەتیش لە بەشی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە کاریگەرییەکانی ئاگرەکە بە تەواو دیارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا