لە فەڕەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر چەند منداڵێک

جیهان 08/06/2023

Alternate Text

لە پارکی یەکێک لە شارەکانی فەڕەنسا، پیاوێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر چەند منداڵێک و دوابەدوای رووداوەکەش تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.
ئاژانسی فڕانسپرێس بڵاویکردەوە:" کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژمارەیەک منداڵ لە پارکێکی شاری ئانسی لە باشووری رۆژهەڵاتی فەڕەنسا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە چەند منداڵێک برینداربوون و دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە، دوبەدوای رووداوەکەش تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکراوە".
هەرچەندە بە فەرمی هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەنجامدەری تاوانەکەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی باسلەوەدەکەن، هێرشکەرەکە پیاوێکی بە رەگەز سوری بووە و لە وڵاتی فەڕەنسا پەنابەرە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا