چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پارتی: چاوەڕێ ناکەین

عێراق 08/06/2023

Alternate Text

پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتییان راگەیاندووە کە ئەوان چاوەڕوانیان نابن و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدەن.

ماڵپەڕی "ئێرس نیوز" لە زاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردووەتەوە:" پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە پەرلەمانتارانی پارتییان وتووە کە ئامادە نین جارێکی تر کۆبوونەوەکەوەی پەرلەمان دوابخەن و ئەگەر پارتیش بایکۆت بکات ئەو بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی خۆیان یەکلاییکردووەتەوە و ئەمشەو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا