دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامانی كۆمسیۆنی ڕیفراندۆم دەرکرد

کوردستان 15/07/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەسەڵاتی دادوەری عێراق رایگەیاند، بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی هەرێمی كوردستانی سەرپەرشتیاری ڕیفراندۆم دەركرد، كە لە 25ی مانگی ڕابردوودا داواكە بەفەرمی كاری لەسەر كرا.
دادوەر عەبدولستار بەریقدار، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دادگای لێكۆڵینەوەی تەواوی لەسەر بڕیاری فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆك و ئەندامانی كۆمیسیۆنی سەرپەرشتیاری ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئەو فەرمانە بە پشتبەستن بەو سكاڵایەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدراوە کە لە دژی پاشخانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە سەرچاوەی گرتووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو فەرمانە بەپێی مادەی 329 لە یاسای سزادان، دژی تۆمەتباران دەرچووە و بەگشتیش لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری جددی لەسەر بەرەوپێشچوونی ئەو دۆسیەیەدا دەكرێت".
لەلای خۆشیەوە ئەندانمێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی رایگەیاند:" هەولێر دەیەوێت رێگا چارەسەرێك بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی قەیرانەكە بدۆزێتەوە، هەروەها مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی خواستی خۆی بۆ گفتوگۆ دووپاتكردەوە لپێناو چارەسەركردنی ئەم كێشەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا