سەرۆکایەتی ھەرێم وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات

کوردستان 26/07/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی هەرێم زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەستپێکردووە، پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێم فه‌رمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی نێچیرڤان بارزانی کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە و پاڵپشتییان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە نیشانداوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا