عەدنان قەیسی کۆچی دواییکرد

وەرزش 07/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

عەدنان قەیسی پاڵەوانی بەناوبانگی زۆرانبازی عێراقیی لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
پێگەی شەفەق نیوز لە زاری کەسوکاری عەدنان قەیسییەوە بڵاویکردەوە:" پاڵەوانی زۆرانبازی عێراق عەدنان قەیسی، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دواییکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی کە ماوەیەکە ململانێی لەگەڵدا دەکات و لەکۆتاییدا، شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدا کۆچی دواییکردووە".
عەدنان عەبدولکەریم ئەلقەیسی ناسراو بە عەدنان قەیسی، لە ١ی ئاداری ١٩٣٩ لەدایکبووە، لە چەندین پاڵەوانێتی تایبەت بە زۆرانبازی بەشداریکردووە و نازناوی بێلی وایت وۆڵفی لەلایەن هەوادارەکانییەوە پێدراوە.
عەدنان ساڵانێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیشتەجێبووە و مافی مانەوەی لەو وڵاتە پێدراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٩ لەسەر داوای ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسێن گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا