بابەتە
سەرەکیەکە: رۆژنامەنوس
بەشدار بازیانی دەستگیرکرا و بە بڕیاری دادوەر تا رۆژی 9ـی شوبات
دەستبەسەردەکرێت.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: بەگوێرەی زانیاریەکانی BMC، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بە تەلەفۆن
داوا لە رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی کراوە کە سەردانی بنکەکە بکات، بۆ وەرگرتنی
وتەی لەسەر کەیسێک.
زیاتر: بەڵام لە کاتی گەیشتنی بە
بنکەکە بەبێ وەرگرتنی وتە لێی دەگوازرێتەوە بۆ دادگای سلێمانی، لە کاتی گەیشتنی بۆ دادگای بە بڕیاری
دادوەر تا بەرواری 9ـی شوبات دەستبەسەردەکرێت.