وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دواکەوتنی
دابەشکردنی مووچە بەهۆی نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمە لەلایەن بەغداوە، دەشڵێت
" بایكۆتكردنی
ناوەندەكانی خوێندن چارەسەر نییە ".
ئالان
حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" مامۆستا
و فەرمانبەران مافی خۆیانە داوای شایستە داراییەكانیان بكەن، بەڵام بایكۆتكردنی
ناوەندەكانی خوێندن چارەسەر نییە ".
ئەوەشی خستەڕوو،
پێویستە حكومەتی عێراق پابەندییەكانی لەسەر ناردنی بەشە بودجەی حكومەتی ھەرێمی
كوردستان جێبەجێ بكات، بۆئەوەی بتوانن شایستە داراییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران
دابین بكەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 13ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن
لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمیش بەهۆی دواکەوتنی
مووچەکانیان فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان دەستپێکردووە.