یەکێتی تۆپی
پێی ئەڵمانیا لە هەوڵی ئەوەدایە زیدانی فەڕەنسی بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی
نیشتمانی وڵاتەکە.
میدیاکانی
ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە:" یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا زینەدین زیدانی فەڕەنسی
وەکو یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان سەیر دەکات بۆ جێگرتنەوەی هانس فلێکی راهێنەری
پێشووی هەڵبژاردەکە".
ئاماژەیان
بەوەشکرد:" لە ئێستادا یەکێتییەکە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی راهێنەرە
فەڕەنسییەکە چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکە لە
ئەستۆبگرێت، هاوکات نایگلیسمان و کلۆپیش یەکێکن لە بژاردەکان".
دوێنێ یەکشەممە،
یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دوورخستنەوەی هانس فلێکی راهێنەری
هەڵبژاردەکەی لە پۆستەکەت راگەیاند، ئەمەش دوای دۆڕانە سەختەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی
یابان بە چوار گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک.