بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم
بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ
دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەور لە هەندێک ناوچە و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠
کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێکجاریش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری
هەندێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵاتیش بوونی
هەیە".
باسیلەوەشکرد:" بەرزترین
پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە:
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆک : 37
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44