فڕۆكەخانەی بەغدا بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك دەدرێتە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی

عێراق 17/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێكەوتن دەدرێتە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی بەڕێوەبەردن تا کاری بەڕێوەبەردنی فڕۆكەخانەكە و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك لە ئەستۆ بگرێت.
جیهاد دیوان، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی رایگەیاند:" كۆمپانیاییەكی دارایی نێودەوڵەتی پرۆسەی ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەی ئابووری و پلانەكانی ئەم پڕۆژەیە دەگرێتە ئەستۆ بۆ ئەوەی بەخێرایی كاری ئەم پڕۆژەیە تەواو بكرێت و خزەمەتێكی زیاتر بە گەشتیاران بكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" رێككەوتنەكە بریتییە لە دابینكردنی پۆرتفۆلیۆیەكی وەبەرهێنانی یەكگرتوو لەلایەن كۆمپانیاییەكی نێودەوڵەتییەوە، لەپێناو ئەوەی كار بۆ فراوانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دارایی و بەڕێوەبردن و چاككردنەوەی لە ئەستۆ بگرێت". 
باسی لەوەشكردووە:" یەكێكی دیكەش لە كارەكانی ئەو كۆمپانیایە بەرزكردنەوەی كارایی هۆكارەكانی سەلامەتی و خزمەتگوزارییەكان دەبێت، لە پێناو پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا