وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیادا هاوردەكردنی تەماتە لە وڵاتانی دەرەوە قەدەغە بكات

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە پێنجوێن و بەغدا خۆپیشاندانیان كرد دژ بە ساغنەكردنەوەی بەرهەمەكانیان، كەمێك بەر لە ئێستا داواكەیان جێبەجێكرا و بڕیادا هاوردەكردنی تەماتە لە وڵاتانی دەرەوە قەدەغە بكات.
دوای ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم واژۆی لەسەر نووسراوی فەرمی داواكاری داخستنی سنوورەكانی عێراق لە وەزیری كشتوكاڵی عێراق كرد لەپێناو ساغكردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جووتیارانی هەرێم ئەو داوایە بە فەرمی پەسەندكرا و سنوورەكانی عێراق لەبەردەم هەواردەكردنی تەماتەدا داخران.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ بەشێك لە جووتیارانی پێنجوێن، بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمە كشتووكاڵییەكانیان بەتایبەتی بەرهەمی تەماتە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی چوونە بەغداد و لەبەردەم بینای وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا