22 ساڵ بەسەر تاوانی "خێڵی حەمە"دا تێدەپەڕێت

کوردستان 23/09/2023

Alternate Text

ئەمڕۆ 22 ساڵ  بەسەر شەهیدبوونی پۆلێك پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كە لەگوندی خێڵی حەمەی ناوچەی شارەزوور لەلایەن گروپی تیرۆرستی ئەنسارولئیسلامەوە لە تاوانێكی دژ بەمرۆڤایەتیدا شەهیدكران و دوای شەهید كردنیان دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی و یاساو رێسا ئاسمانییەكان تەرمەكانی ئەو تێكۆشەرانە شێوێندران تێدەپەڕێت.
لە ساڵیاد و بیرەوەری ئەوكارەساتە كەسوكاری شەهیدانی خێڵی حەمە ئەوبیرەوەرییە تاڵە لە دەرونیاندا ماوەتەوە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە، لەم رۆژەشدا پەیمانی درێژەپێدانی خەباتی شەهیدە تێكۆشەرەكانیان بۆ خەڵكی كوردستان بۆ لەناوبردنی تیرۆر دووپاتدەكەنەوە.
هەروەها، رێكخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیدە بۆ دۆزینەوەی پێگەیەك بۆ هێزە پەرتەوازەكانیان بارودۆخی ئەوكاتەی هەرێمی كوردستانیان قۆزتەوە بۆ بەدییهێنانی مەرامەكانیان و ناوچەی هەورامانیان كردە حەشارگەی تیرۆرستییان و گروپی تیرۆرستی (جوند الاسلام) یان دامەزران دواتریش ناوی خۆیان گۆڕی بۆ (ئەنسارولئیسلام) بە ئامانجی دامەزراندنی ئیمارەتێك هاوشێوەی تاڵیبانی ئەفغانستان.
ئەمەش بەكاتێكدا بوو، لە 23 ی ئەیلولی ساڵی 2001 كە دەگاتە 12 رۆژ دوای هێرشەكانی 11 ی سێبتەمبەری ئەمریكا گروپی تیرۆرستی بەناو ئەنسارولئیسلام لە گوندی خێڵی حەمەی  ناوچەی شارەزوور لە ناكاو لە سێ لاوە پەلاماری هێزێكی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیاندا، كە لەوناوچە كە جێگیركرابوون دوای بەرگرییەكی قارەمانانەی ئەو پێشمەگانە 15 چەكدرای ئەو گروپە تیرۆرستەیان كوشت و لەئەنجامدا پوڵێك پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شەهیدكران.
دوابەدوای روداوەكەش، ئەو گروپە تیرۆرستییە دەستیان بەسەر گوندەكەدا گرت و چەندین تاوانی دیكەیان دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامدا، كەمتر لە دوو ساڵ تارمایی ترس و تۆقاندنی كردەوەكانی ئەوگروپە تێرۆرستییە تێكشكێنران و لە چوارچێوەی جەنگی دژی تێرۆرستاندا لەگەڵ پڕۆسەی ئازادی عێراقدا بەوپێیەی كوردیش بەشێكبووە لە بەرەی دژە تیرۆر لە رێگەی بۆردومانی موشەكی هێزەكانی هاوپەیمانان لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاراستەی حەشارگەكانی ئەو گروپە تیرۆرستییە كرا و هێزی پێشمەرگە هەڵمەتی لە ناوبردنی بنكە و بارەگاكانی ئەوتیرۆرستانەی دەسپێكرد و ناوچە كە پاكرایەوە لە تیرۆرستان و جارێكی دیكە ژیانی ئاسایی بۆ خەڵكی ناوچە كە دوور لە هەڕەشەكانی تیرۆرستان گەرێندرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا