بانکی TBI کێشەی راکێشانی دۆلاری لە بانکەکە چارەسەرکرد

ئابوری 25/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بانکی TBI بڕیاریداوە هەر کەسێک دۆلاری لە بانکەکەدا هەیە، بە پێی پێویستی خۆی دەتوانێت دۆلارەکانی رابکێشێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بانکی TBI عێراقی بڕیاریداوە هەر کەسێک دۆلاری لە بانکەکەدا هەبێت، هەرچەندی پێویست بێت دەتوانێت پارەکانی بە دۆلار رابکێشێتەوە، کە پێشتر بەشداربووانی بانکەکە بۆیان هەبوو تاکو 500 دۆلار رابکێشنەوە.

پێشتریش، ئەو بانکە بڕیاریدابوو کە هەرکەسێک دۆلاری لە بانکەکە دانابێت بە دینار پارەکانی پێ بدرێتەوە، بەڵام ئەو بڕیارە کاردانەوەی لێکەوتەوە، بەهۆیەوە دوای یەک رۆژ بڕیارەکە هەڵوەشێندرایەوە.

ماوەی سێ رۆژە بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە دابەزیندایە، ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا