بڕیارە كاتژمێر 05:45ی ئەمڕۆ لە پێناو سەركەوتن بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی و ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراقی ڕووبەڕووی هاوتا ئێندۆنسییەكەی ببێتەوە.
یاری نێوان عێراق و ئێندۆنیسیا لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بەڕێوەدەچێت و وەك یەكەمین یارییەكانی قۆناغی چوونی پاڵاوتنەكان بەڕێوەدەچێت.
لەلایەكی دیكەشەوە، خیسۆس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی پێكانی یاریزانێكی هێڵی ناوەڕاستەوە، گۆڕانكاری لە پێكاهەی هەڵبژاردەی عێراق كرد.
پێكهاتەی فەرمی عێراق بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ:
گۆڵپارێز: جەلال حەسەن.
هێڵی بەرگری: عەلی عەدنان، ڕێبین سولەقا، حسێن عەلی، میرخاس دۆسكی.
هێڵی ناوەڕاست: ئەمیر عامەری، ئوسامە ڕەشید، بەشار رەسەن، عەلی جاسم، ئیبراهیم بایش.
هێڵی هێرشبەری: ئەیمەن حسێن.
لەلاەكی دیكەشەوە، بڕیارە ٦٥ هەزار هاندەری ئامادەی بەڕێوەچوونی یارییەكە بن و بەشێكی زۆری كەسایەتییە سیاسی و حكومییەكانیش ئامادەی یارییەكە دەبن.