بابەتە سەرەکییەکە:
بەهۆی مەرج و رێنماییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە هەشت ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی
سیتییەکان خەرجکراوە.
زیاتر بزانە:
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی
لیژنە هاوبەشەکان و لیژنەی سیتییەکان کۆبوەوە بۆ باسکردن لە کاری لیژنەکە و ئەو
خزمەتگوزارییانەی لە سیتییەکان پێشکەش دەکرێن.
چی تر: لە کۆبونەوەکەدا
ئاوات محەمەد رایگەیاند: کارەکانی ئەم لیژنەیە پەیوەندی بە
ژیانی هەموو ئەو کەسانەوە هەیە کە لە سیتییەکاندا نیشتەجێن.
ئەمەشی وت: بەهۆی کارە بەردەوامەکانی لیژنەکەوە لە زۆرێک لە سیتییەکان
کوالێتی خزمەتگوزارییەکان بەرزوبونەتەوە و وەبەرهێنەران پابەندی جێبەجێکردنی
رێنماییەکان و نەخشەی بنەڕەتی پرۆژەکە کراون.
هاوکات: هەرێم فاروق سەرۆکی لیژنەی سیتییەکان لە لیژنە هاوبەشەکانی
قائیمقامیەت وتی: لیژنەکە لە نوێنەری وەبەرهێنان، شارەوانی، ئاسایش و قائیمقامیەت
پێکدێت.
چی تری وت: لە ماوەی شەش مانگی رابردودا سەردان و بەدواداچونمان بۆ
خزمەتگوزاری زۆربەی سیتی و تەلارە بازرگانییەکان کردوە و لەو شوێنانەی کەموکوڕی
هەبوە وەبەرهێنەرەکەمان پابەند کردوە چارەسەری بکات.
زیاتر: بە پلەی یەکەم چاودێری روبەری سەوزایی، سکیوریتی، پاکوخاوێنی، نرخی ئاو و کارەبا، خزمەتگوزاری
بەزرکەرەوە و شەقام و شۆستەکان، لایەنی سەلامەتی دەکەین.
ئەنجام: بەپێی
ئەو راپۆرتەی لیژنەی سیتییەکان خستیە بەردەستی قائیمقامی سلێمانی، لە ماوەی شەش
مانگی رابردودا بە بەهای هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار وەبەرهێنەرەکان پابەندکراون
بە خزمەتگوزاری و چاکسازی لەنێو سیتییەکان و هەموی چوەتە خزمەتی دانیشتوانەکەیەوە.