"حەماس رازی|

ئۆکرانیا: جارێکی دیکە فڕۆکەی ئێرانیمان تێکشکاندووە

جیهان 18/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا دەڵێت، جارێکی دیکە ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیاوە بڵاویکردەوە:" هێزەکانی بەرگری ئاسمانی کیێڤ لەکۆی ٣٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە روسیا بۆ هێرش بۆسەر خاکەکەیان بەکاریهێناوە، ٢٩ فڕۆکەی خستووەتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەشێکی زۆری ئەو فڕۆکانەی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا بەکارهێنراون لە جۆری شاهدی ئێرانین".
شایەنی باسە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، وڵاتانی رۆژئاوا و ئۆکرانیا، تارانیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی بە مۆسکۆ داوە و ئەویش بەرامبەر کیێڤ بەکاریدەهێنێت.
هەرچەندە لە سەرەتادا تاران ئەو تۆمەتانەی رەتدەکردەوە، بەڵام دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران دانی بەوەدا نا، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بە روسیا فرۆشتووە، بەڵام ئەو کاتەی ئەو کارەیان کردووە هێشتا شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دروستنەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا