بابەتە سەرەکییەکە: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە
سنوری شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بیسترا.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک بڵاویکردەوە: ئەو دەنگە
بەهێزانە لە ئەنجامی بۆردومانێکی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دروستبوە و چەند
پێگەیەکی سەربازی کراونەتە ئامانج.
لەلایەکی ترەوە: میدیای ئیسرائیل هەواڵەکەی
پشتڕاستکردەوە و ئاشکرایکردوە، یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دیمەشق بە ئامانج گیراوە.
ئەمەش هەیە: تاوەکو ئێستا زیانەکانی روداوەکەی ئەمڕۆی
دیمەشق کە بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان هێرشی ئاسمانی بوە نەزانراوە.