شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات درەنگانی
شەوی سبەی سێشەممە، کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان
کردووە کۆتایی پێبێت و کەشوهەوا سەقامگیر بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" به‌هۆی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارده‌وه
ئەمڕۆ له كاته‌كانی ئێواره‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوەیەکی به‌رچاو نزم دەبنەوە،
بە تایبەت له ناوچه شاخاویه‌كاندا، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌سه‌نته‌ری حاجی
ئۆمه‌ران و ناوچه سنورییه‌كان هه‌یه ".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە، باسی
لەوەکرد:" بارانی مامناوه‌ند و پچر پچر له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كان تاکو كاته‌كانی
نیوه‌ڕۆ و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیشدا تاکو كاته‌كانی ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، لە
شەویشدا كۆتایی پێدێت و كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێوارەی شەوی
رابردووەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆی لە
چەند شوێنێکی پارێزگای هەولێر لافاو دروستبووە، کە لەئەنجامیدا کەسێک لە قەزای
مەخمور گیانی لەدەستداوە.