ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی چەكدارانی حەماس رایگەیاند، بەم نزیكانە رێككەوتن لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامدەدەن و چاوەڕوانی وەڵامی ئورشەلیم دەكەن.
بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی چەكدارانی حەماس لە نامەیەكدا بۆ بەرپرسانی قەتەڕ نوسیوویەتی:" لە رێككەوتن لەگەڵ ئیسڕائیل نزیكین و نێوەندگیریتان بە هەند وەردەگرین".
لەلای خۆشییەوە جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند:" لە یادی رۆژی سوپاسگوزاریدا رێككەوتنی نێوان ئیسڕائیل و چەكدارانی حەماس ئەنجامداروە و رێككەوتنەكەش زۆر زووتر لە وادەی خۆی ئەنجامدەدرێت كە پێشبینیمان بۆكردبوو".
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەشێك لە بەرپرسانی كۆشكی سپی رێككەوتنی نێوان چەكدارانی حەماس و ئیسڕائیلیان رەتكردبۆوە، بەڵام ئەمڕۆ نزیكی رێكەوتنی نێوانیان پشتڕاستكرایەوە