بڕیارە كاتژمێر 03:30ی خولەكی بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە بە كاتی هەرێمی كوردستان یاری نێوان بەڕازیل و ئەرجەتین بەڕێوەبچێت.
لەمیانەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەریەكە لە بەڕازیل و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و بەڕازیل لە دۆڕانی بەرانبەر كۆڵمبیاوە دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكانی.
شایەنی باسە، نەیماڕ داسێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكە نێوان بەڕازیل و ئەرجەنتین ناكات و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش بە بەشداری میسی رووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە.
تا ئێستاش، 109 یاری فەرمی لەنێوان بەڕازیل و ئەرجەنتیندا بەڕێوەچووە و بەڕازیل 43 بردنەوەی تۆماركردووە و ئەرجەنتینیش 40 بردنەوە و لە 26 یاریشدا یەكسانبوون.
لە قۆناغی كۆمەڵەكانیشدا لە ئێستا، ئەرجەنتین بە 12 خاڵ پێشەنگە و بەڕازیلیش ئاستی باش نییە و بە حەوت خاڵ لە پێنجەمی كۆمەڵەكەدایە.