بە فەرمی کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمان هێنرا

عێراق 21/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی دامەزراوەکە.
لە نووسراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە دەرکراوە هاتووە:" بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد رێکان حەدید حەلبووسی لە پەرلەمان هێنرا".
شایەنی باسە رۆژی سێشەممەی رابردوو، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، لەو دامەزراوەیە هێنا.
هاوکات بەگوێرەی بڕگەی یەکەمی کارنامەی دانیشتنی سبەی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق، شوێنگرەوەی ناوبراو دیاریدەکرێت و سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دادەنرێت.

 

لەم راپۆرتەی BMCیەوە هۆکاری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بزانە:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا