مەسعود پزیشکیان دەست لەکار دەکێشێتەوە؟

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەنجومەنی راگەیاندنی حکومەتی ئێران دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆککۆماری ئێران رەتدەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەلی ئەحمەدنیا سەرۆکی ئەنجومەنی راگەیاندنی حکومەتی ئێران لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند:  لە چەند مانگی رابردودا بزوتنەوەیەک دەستیکردوە بە سود وەرگرتن لە بێدەنگیی هۆشیارانەی حکومەت و هێرشکردنە سەر سەرۆک کۆمار بە شێوەیەکی ناشەریفانە.

زیاتر: پزیشکیان لە پێگەی خۆیدا دەمێنێتەوە و ئەولەوییەتی حکومەت چارەسەرکردنی ناڕەزایی و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سەرۆککۆمارە.

چی تر: حکومەت گرنگی بە درۆکانی وەک دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک نادات بۆ ئەوەی شوێنکەوتوانی ڕابکێشێت، هەروەها نیگەرانی پەراوێزەکانیش نییە.

پێشتر: لەماوەی ڕابردودا ناوبراو لەلایەن بزوتنەوەی توندڕەوی وڵاتەکەیەوە هێرشی توندی کرایە سەر داوای دەست لەکارکێشانەوەی کرا بەهۆی بێتوانایی لە باشترکردنی بارودۆخی ئابوری وڵات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا