مەریوان حاجی جەمال: هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی سلێمانی، شارەكە بەرەوپێش دەبات

کوردستان 30/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

مەریوان حاجی جەمال بەشداری لە هەڵبژاردنی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی كرد و بە دەرفەتێك بۆ بووژاندنەوەی زیاتری سلێمانی ناوبرد.
سەرمایەداری نیشتمانی مەریوان حاجی جەمال لەمیانەی بەشداریكردنی كردنی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند:" بەهیواین نوێنەرانی نوێی ژوری بازرگانی سلێمانی رۆڵی گەورە بگێڕن بۆ بووژانەوەی زیاتری شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەم نوێبوونەوەیە دەرفەت دەدات بە چالاك بوونی ژوری بازرگانی و هەلدەدات بە رەخساندنی دەرفەتی گەورەی بازرگانی و بەرەوپێشچوونی ئەو بوارە لەم شارە خۆشەویستەدا".
ئەمەش لەكاتێكدابوو، ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێم لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و كاتژمێر 5:00ی ئێوارە كۆتاییدێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا