بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، موچەی خانەنشینان لەمانگی
شوبات گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ''وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچونی بڕیاری
دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەکرێت، واتا ئەوەی پێشتر هەرێم موچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوەو
دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە.''
ئەوەشی وت: ناهەقی بەرامبەر بەخانەنشیننان دەکرێت و لە هەوڵدان یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق
بەسەر هەموو خانەنشیناندا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری
دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون.