رێگری لە ژمارەیەک رۆژنامەنوس دەکرێت بگەڕێنەوە هەولێر

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوس و وێنەگری کەناڵەکان کە دانیشتوی هەولێرن بۆ روماڵ لە بازگەی دێگەڵەبون رێگەیان پێ نادرێت بگەڕێنەوە شارەکەیان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ داواکاردنی مافەکانیان بەرەو هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتن و لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزەکانی پارتیەوە بە گازی فرمسێک رێژ رێگریان لێکرا و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر دۆخی تەندروستیان تێکچو.

زیاتر: لە ئێستادا، ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوس و وێنەگری کەناڵەکان کە دانیشتوی شاری هەولێرن بۆ روماڵ لە بازگەی دێگەڵەبون، رێگەیان پێ نادرێت بگەڕێنەوە هەولێر و رو لە سلێمانی دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا