وەزارەتی دارایی: لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی رێککەوتین

کوردستان 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی موچەی خانەنشیان گەیشتنە رێککەوتن.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە بڵاویکردەوە، ''دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەکە گەیشتوە بە رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (9) ساڵی (2014) ی خانەنشینی یەکگرتوی عێراق.''

ئاماژە بەوەشکراوە: هاوتاکردنی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەموزی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵ  وەک خۆی جێبەجێ کراوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا