هێزە ئەمنییەکانی پارتی ناهێڵن مامۆستایان بچنە هەولێر

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هێزێکی زۆری پارتی لە بازگەی دێگەڵە رێگری لە مامۆستایانی نارازی دەکەن بچنە شاری هەولێر.
کێ وتی: پەیامنێری بی ئێم سی رایگەیاند، دوای بەڕێکەوتنی مامۆستایان بۆ شاری هەولێر بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی نارازی و داواکردنی مافەکانیان ، لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە رێگریان لێکرا.
ئەوەشی وت: هێزە ئەمنییەکانی پارتی رێگای نێوان (هەولێر - کۆیە)یان بەڕووی خۆپیشاندەراندا داخست.

لایخۆیانەوە: مامۆستایانی نارازی رایانگەیاند، هەولێر موڵکی هیچ لایەنێک نییە، بەردەوام دەبن لەسەر خۆپشاندان تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا